کوردستانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مالیكی و عەبادی هاوڕابوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكی شاندی حكومەت دەكات بۆ بەغدا، لەگەڵ هەر یەكە لە نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی كۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە جیا لەگەڵ هەر یەكە لە نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی، سەرۆكی وەزیرانی پێشووی عیراق كۆبووەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ نوری مالیكی لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق پرسی نەوت و غاز گفتوگۆیان كردووە و هاوڕابوون لەسەر چارەسەركردنیان.
هەروەها لەگەڵ عەبادی كۆبوونەتەوە و بە هەمان شێوە جەختیان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان كردووەتەوەو پێكەوە هاوڕابوون بۆ گەیشتنە چارەسەرو هاوسەنگی بۆ سەرجەم كێشەكان.