کوردستانی

روونكردنەوەیەك لەسەر هەواڵی كوشتنی خوشكێك لە لایەن دووبراكەیەوە لە چەمچەماڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لەسەر هەواڵی كوشتنی خوشكێك لە لایەن دووبراكەیەوە لە چەمچەماڵ
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو، هەواڵێك بڵاوبووەوە گوایە دوو برا خوشكێكی خۆیان كوشتووە لە چەمچەماڵ، پۆلیسی ئەو قەزایە رەتی دەكاتەوە و دەڵێت، هیچ رووداوێكی لەو شێوەیە تۆمارنەكراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ی نیسان، عەمید محەمەد عەبدى، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم بەیانییە لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان و نەخۆشخانە و بنكەكانی پۆلیس و ئەفسەری ئێشكگری پۆلیس لە پەیوەندیدا بووم لەسەر ئەو هەواڵەی بڵاوكرایەوە".

باسی لەوەشكرد "هیچ رووداوێكی لەو شێوەیە لە قەزای چەمچەماڵ رووینەداوە و رێكاری یاساییش لەسەر تەواوی ئەو شوێنانە دەگرینەبەر كە ئەو جۆرە هەواڵەیان بڵاوكردووەتەوە و كار بۆ ناشیرینكردنی ناوچەكە دەكەن".

درەنگانی شەوی رابردوو هەواڵێك بڵاوكرایەوە گوایە دوو برا لە قەزای چەمچەماڵ خوشكێكی خۆیان كوشتووە و ئەوەش بە شێوەیەكی فراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان