کوردستانی

دۆسیەی سێوان قادر گەیشتووەتە كۆتایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆسیەی سێوان قادر گەیشتووەتە كۆتایی
مەودا میدیا-

پارێزەری دۆسیەی سێوان قادر و سێ منداڵەكانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی وەستانی دەوامی دادگاكان، دانیشتنەكانی دادگا لەسەر كەیسی سێوان قادر راگیراون و چاوەڕێی دەستپێكردنەوەی دەوامین و دۆسیەكەش گەیشتوەتە كۆتایی.

بنار عادل نادر، پارێزەری دۆسیەی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ماوەیە كە بەهۆی دۆخەكەو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەوامی فەرمانگە و دادگاش راگیراوە، دانیشتنەكانی دادگا لەسەر كەیسی سێوان قادر راگیراون".

ئەوەشی خستەڕوو "چاوەڕێی دەستپێكردنەوەی دەوامی دادگا دەكەین بۆ ئەوەی دانیشتنەكانی دۆسیەی سێوان قادر دەستپێبكەنەوە، دۆسیەكەش زۆری نەماوە و گەیشتوەتە كۆتایی، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان، لە ماوەیەكی كەم و چەند دانیشتنێك دۆسیەكە بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت".

لە ماوەی رابردوو زیاتر لە 10 دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە بەڕێوەچووە و وتەی كەسوكاری هەردوولا لەسەر دۆسیەكە وەرگیراوە.

لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 لە رووداوێكی گوماناویدا لە قەزای چەمچەماڵ، سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لە ماڵەكەی خۆیان ئاگریان تێبەروو، دەستبەجێ هەر سێ منداڵەكەی گیانیان لەدەستداو دوای هەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە، سێوانیش گیانی لە دەستدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان