کوردستانی

شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا گەیشتنە چ رێککەوتنێک؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا گەیشتنە چ رێککەوتنێک؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
 
ئەمڕۆ دووەم کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بەڕێووەچوو وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی حكومەتی عیراق كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. 
 
سە‌میر ھە‌ورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 30 نیسانی 2020 دووەم كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا بەڕێوەچوو". 
 
ئاماژەی بەوەشکرد "لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی حكومەتی عیراق كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت پرسەكانی نەوت و بوودجە". 
 
هەورامی وتی "بڕیاردرا كۆبوونەوەكان درێژەیان هەبێت و لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی تر سازدەكرێت لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی هاوبەش و گشتگیر".
 
 
جێگای ئاماژەیە، ئێوارەی سێشەممە 28ی نیسانی 2020 بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سە‌ردانی بە‌غدای کرد بە ئامانجی درێژە‌ پێدانی كۆبوونە‌وە‌كانی پێشووە‌ كە‌ وە‌فدی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق ئە‌نجامی دابوون، هەروەها بە‌مە‌بە‌ستی دۆزینە‌وە‌ی رێگە‌چارە‌ بۆ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان