کوردستانی
ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای 100 هاوڵاتی راگەیاندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەندروستی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی پشکنینی 100 کەسی راگەیاند کە نێگەتیڤ بوون و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون و بەشداری پرسەی تووشبوویەکی کۆرۆنایان کردووە.
تەندروستی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی پشکنینی 100 کەسی راگەیاند کە نێگەتیڤ بوون و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون و بەشداری پرسەی تووشبوویەکی کۆرۆنایان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی پشكنینی قۆناغی دووەمی بەشداربووانی پرسەی ئەو هاوڵاتییەی راگەیاند كە لە چەند رۆژی رابردوودا كۆچی دوایی كرد و دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، ئاشكرایكرد "لەقۆناغی دووەمدا 100 بەشداربووی تری پرسەكە پشكنینیان بۆ كراوە و ئەنجامی پشكنینی سەرجەمیان نێگەتیڤ بوو، واتا هیچ كامیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوون".
جێگای ئاماژەیە، لەچەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەشاری كۆیە كۆچی دوایی كرد، دواتر ئەنجامی پشكنینەكانی دەرچوو و دەركەوتبوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابووە، بەو هۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە داوای لەسەرجەم بەشداربوانی پرسەكەكرد كەپشكنینی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامبدەن.