جیهانی

نزیکەی 100 بە ساڵاچوو بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیکەی 100 بە ساڵاچوو بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیارانی خانەیەکی بەساڵاچووانی نیویۆرک رایدەگەیەنن نزیکەی 100 کەس لە خانەکەیان گیانیان لەدەستداوە کە کۆرۆنایان ژمارەیەکی دیکەشیان گومانیان لێکراوە هەبووە ئاماژەی بەوەشکرد زۆرترین ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بە کۆرۆنا لە خانەی بەساڵاچواندا بووە.
 
بەپێی وتەی سەرپەرشتیارانی سەنتەری ئیزابێلا گێریاتریک کە یەکێکە لە خانە تایبەتەکانی بە ساڵاچوان لە ناوچەی مەنهەتانی نیویۆرک 46 کەس لەوانەی لە خانەکەیان گیانیان لەدەستداوە کۆرۆنایان هەبووە و 52 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.
 
یەکێک لەو شوێنانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە کەسانێکی زۆر تێیدا گیانیان لەدەستداوە بریتییە لە خانەکانی تایبەت بە چاودێریی کەسانی بەتەمەن، بەپێی ئامارەکانیش بێت، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 43 کەس لە خانەکانی تایبەت بە چاودێری بەساڵاچوان لە نیویۆرک گیانیان لەدەستداوە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان