جیهانی
ترەمپ چی وت لەسەر یەكەم دەركەوتنی ئاشكرای سەرۆکی کۆریای باکور؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەستی خۆی لەبارەی یەکەم دەرکەوتنی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور پیشاندا و رایدەگەیەنێت دڵخۆش بووە بە بینینی و گەڕانەوەی بە بارودۆخێکی باشەوە.
ئێوارەی دوێنی لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنوسێكدا سەبارەت بەدەركەوتنی كیم جۆنگ ئون رایگەیاند "پێمخۆش بوو بینیم بە بارودۆخێكی باشەوە گەڕایەوە".
جێگای ئاماژەیە، بەپێی بەدواداچوونە رۆژنامەنوسیەكانی كۆریای باشور لە مانگی ئایاری ئەمساڵ سەرۆكی كۆریای باكور كێشەی تەندروستی بۆ دروست بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر نەشتەرگەری دڵی بۆ كراوە، هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا مردنی کیم جۆنگ ئون بووە باسێکی گەرمی میدیا و تۆڕە کۆمەڵاتییەکان، بەڵام دواتر هەواڵەکە رەتکرایەوە.