جیهانی
كاتی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی كۆماری ئێران رایگەیاند، لەو ناوچانەی دۆخەكە ئاسایی بووە و هیچ مەترسییەكی كۆرۆنا نەماوە، دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە.
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند "بڕیارمان لەسەر ئەو ناوچانە داوە كە هیچ مەترسیان لەسەر كۆرۆنا نەماوە و دۆخێكی باش تێدەپەڕێنن".
ئاماژەی بەوەشكردووە "لە ئێران زیاتر لە 130 ناوچە ئێستا بێ مەترسین، ئەو ناوچانە لە هەفتەی داهاتووەوە قوتابخانەكانیان دەكرێنەوە و دەست بە خوێندن دەكرێنەوە".
لە بارەی مزگەوتەكانیشەوە وتویەتی "لەم سبەینێوە دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە و نوێژی هەینی ئەنجام دەدرێت، بەلەبەرچاوگرتنی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەكان".