جیهانی

ئەمریکا نهێنییەک لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریکا نهێنییەک لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایدەگەیەنێت به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێزیان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ چه‌قی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ تاقیگه‌یه‌كی شاری وهانی چینه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و په‌كینی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد. 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ABC"ی رایگەیاند "ده‌كرێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بڵێین، حزبی شیوعی چینی هه‌رچی له‌توانایدا بێت كردوویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له‌ كاتی گونجاودا راستییه‌كان نه‌زانێت. ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێزیشمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌به‌رده‌سته‌، كه‌ هه‌ندێكیان ئاشكران و ده‌كرێت به‌چاو ببینرێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "راگه‌یاندنه‌كانی چینمان بینی، بینیمان رۆژنامه‌نووسییان چۆن ده‌رده‌كرد، هه‌روه‌ها بینیمان چۆن ئه‌وانه‌یان بێده‌نگ كرد كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا راستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن، له‌وانه‌ش مامۆستاكانی بواری پزیشكی له‌ناو چین، هه‌روه‌ك رێگرییان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌ كرد، هه‌موو ئه‌و رێگرییانه‌ش شێوازی حزبه‌ شیوعییه‌كانه‌".

پۆمپیۆ وتی "ده‌سه‌ڵاتدارانی چین مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌یان شاردووه‌ته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌وانه‌ش له‌ ئه‌مه‌ریكا".

ئەوەشی خستەڕوو "به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌ هه‌ن و هه‌موویان ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ تاقیگه‌یه‌كی وهان تاكه‌ شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان