کوردستانی

پیلانە نهێنی و مەترسیدارەكەی داعش لەم شارەی كوردستان ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیلانە نهێنی و مەترسیدارەكەی داعش لەم شارەی كوردستان ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

ئەندامێكی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا رایدەگەیەنێت، بۆ دووەمجار زیندانیانی داعش لە گرتوخانەی حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان هەوڵی هەڵهاتنیان داوە، بەلاًم پیلانەكەیان پوچەڵكراوەتەوە.

فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ دووەمجارە چەكدارانی داعش لە ناو گرتوخانەی حەسەكە لە بەشی ژێرزەمی گرتوخانەكە پیلانی هەڵهاتنیان هەبوو، بەڵام پێش ئەنجامدان و هەڵهاتن لەلایەن هێزەكانی سووریای دیموكرات پیلانەكەیان ئاشكرابوو رێگرییان لێكرا".

ئەوەشی خستەڕوو "هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە یەك زیندانی داعش لەو زیندانە هەڵنەهاتووە و هەموویان لەژێر كۆنترۆڵی ئیدارەی گرتوخانەكە و هێزەكانی سوریای دیموكراتدان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان