جیهانی

بۆ یەكەمجار وێنەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یەكەمجار وێنەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا-

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بە هاوکاری کۆمەڵێک لە زانایانی زانکۆی دوندی بەشی زانستە زیندەگییەکان، یەكەمین وێنەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوازێكی روون و  بەرزترین كوالێتی بڵاوكردەوە.

بەپێی رۆژنامەكە، تا ئێستا ئەوە یەکەمین وێنەیە بەو شێوازە ڕوونە بڵاوکرابێتەوە و وێنەکە بە نوێترین مایکرۆسکۆپ وێنە گیراوە، کە شێواز و پێکهاتەی بڵاوبوونەوەی گەردەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا( کۆڤید ١٩) ی لە ریخۆڵەکاندا نیشانداوە و دەریخستووە کە چۆن بە لەشدا بڵاوبووەتەوە و زیادیکردووە.

هەروەها زاناکان گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی ڤایرۆسەکە دەکرێت توشی ریخۆڵەکان ببێت و زیادبکات.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان