جیهانی
ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەردەوامن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایدەگەیەنیت سه‌ره‌ڕای ڤایرۆسی كۆرۆنا عیراق دەیەوێت كه سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه‌بن ئاماژە بەوەش دەکات سێ ده‌روازه‌ی سنووری له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا كراوه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایدەگەیەنیت سه‌ره‌ڕای ڤایرۆسی كۆرۆنا عیراق دەیەوێت كه سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه‌بن ئاماژە بەوەش دەکات سێ ده‌روازه‌ی سنووری له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا كراوه‌ن.
عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بە رۆژنامە نوسانی رایگه‌یاند "وڵاتانی دراوسێ و له‌ناویشیاندا عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌كراوه‌یی بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وام بێت".
موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد "ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامن و سێ ده‌روازه‌ی سنووری له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا كراوه‌ن".