جیهانی
کۆرۆنا و ووهان، نوێترین زانیاری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دۆخی ئەو شوێنەی یەکەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە، بۆ زیاتر لە مانگێکە هیچ تووشبوویەکی نوێی بە کۆرۆنای لێ تۆمارنەکراوە، دۆخی بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە
شاری ووهان لە چین، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئێستا دۆخی ئەم شارە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کراونەتەوە، خەڵک دەچنە دەرەوە دەرگای بەشێک لە قوتابخانەکان کراونەتەوە، بەڵام بە ماسک و دەستکێش و پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزین.
ووهان یەکەمین شوێن بوو کە باری نائاسایی و قەدەخەی هاتووچۆی تێدا راگەیێندرا و داخرانەکەی بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوامبوو، هاوکات یەکەمین شوێنیش بوو کە قەدەخەی هاتووچۆی لێ هەڵگیرا و دۆخی شارەکە ئاسایی کرایەوە، پلانەکەی بە جیهاندا بڵاوبوویەوە و سەرکەوتوو بوو لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا.