جیهانی
ئێران دەكشێتەوە و كودەتا بەڕێوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەوڵەتی ئیسرائیل باس لە كشانەوەی هێزەكانی ئێران دەكات لە ناوخۆی سوریا و ئەگەری كودەتاش لە ناوخۆی ئەو وڵاتە هەیە و كێشەش له ناو بنەماڵەی بەشار ئەسەدی سەرۆك سوریا دروستبووە.
بەپێی هەواڵێكی زە تایمزی ئیسرائیلی، لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمنی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە "هێزە ئێرانییەكان دەستیان كردووە بە پاشەكشە لە بنكەو بارەگاكانی خۆیان لە ناوخۆی سوریاو داخستنی بنكە سەربازییەكانیان بەهۆی بەرزبوونەوەی هێرشی فڕۆكە شەڕكەرەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاكانیان".
ئیدی كۆهین، چاودرێكی سیاسی ئیسرائیلی لە تویتێكدا دەڵێت "لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا كۆتایی بە رژێمەكەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا دێت، هەروەها فڕۆكەخانەی حەمیم دوێنێ بەیانی جموجۆڵی نائاسایی لە ناو فڕۆكەخانەكە دروستبووە كە لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی رووسیایە".
هەروەها لە ئێستادا باس لە دروستبوونی كێشە لە ناو بنەماڵەی ئەسەد دەكرێت كە لە لایەن خاڵۆزاكەی خۆیەوە رامی مەخلوف كێشە كەوتووەتە نێوانیان ئەگەری كودەتا یەكێكە لە بژاردەكان لە سەرۆكایەتیكردنی سوریا.