ستایڵی نوێ

ژالیا هەوادارانی دەخاتە چاوەڕوانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژالیا هەوادارانی دەخاتە چاوەڕوانییەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ژالیا سیروان، شاجوانی پێشووی کوردستان بووەتە پێشکەشکاری بەرنامەی "کێشڕێکی"ی کەناڵی رووداو بڕیارە بەمزووانە پەخشبکرێت و وێنەیەکی نوێی لەکاتی تۆمارکردنی بەرنامەکە بڵاوکردەوە.

ژالیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەکاتی سەرکەوتن بەسەر شاخدا و نووسیوویەتی "مردم تاگەیشتممە سەرەوە و پۆستیشی نەکەم، یەکێک لە چالاکییەکانی پڕۆگرامی کێشڕێکی، دڵنیابن هیچ ئەڵقەیەکی لەکیس نایەن، بەمزووانە".

ژالیا بەم پۆستەی هەوادارانی دەخاتە چاوەڕوانییەوە و بۆ پەخشکردنی بەرنامەکەی کە تایبەتە بە دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش و کۆمەڵێک چالاکی وەرزشی تێدا ئەنجام دەدرێت.
Qaiwan
Qaiwan