کوردستانی
عەبدولڕەحمان مستەفا لەبارەی کاندیدکردنیەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
عەبدولرەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووتری كەركوك وەك كاندیدی كورد بۆ وەزیری داد دەستنیشانکرا رایدەگەیەنێت لەكاتی دەنگدان ژمارەیەكی كەم لە پەرلەمانتارانی كورد دەنگیان پێداوە ئاماژە بەوەشدەکات ئەو شەوەی دەنگ بە پێكھاتەی كابینەكە درا، پێش پرۆسەی دەنگدان ئاگادار كرامەوە كە گۆڕانكارییەك لە كاندید كردن بۆ پۆستی وەزیری داد كراوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەكدا عەبدولرەحمان مستەفا روونیکردەوە "من نیازم نەبوو كە خۆم بۆ ھیچ پۆستێك كاندید بكەم، بەڵام لەلایەن د. كەمال كەركوكی پەیوەندیم پێوەكرا كە من كاندیدم بۆ پۆستی وەزیری دادی عیراق بە رەزامەندی ھەموو لایەنەكان، یەكەمجار رەتمكردەوە دواتر رازی بووم".
ئاماژەی بەوەشکرد "پاش ئەوە مستەفا كازمی پەیوەندی پێوەكردم و پێی راگەیاندم كە رەزامەندی ھەموو لایەنەكانم لەسەرە بۆ ئەو پۆستە. ھەروەھا دواتر قوباد تاڵەبانی پەیوەندی پێوەكردم و پێی گوتم تۆ نوێنەرانی ھەموومانی و خزمەتی ھەمووانت كردووە، هەروەها من لەبەر ئەوە قبووڵم كرد كە كاندیدبم، گوتم وەك جارەكانی پێشتر بۆ یەكڕیزی و وەك كەسێكی بێ لایەن منیان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان كردووە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو شەوەی دەنگ بە پێكھاتەی كابینەكە درا، پێش پرۆسەی دەنگدان ئاگادار كرامەوە كە گۆڕانكارییەك لە كاندید كردن بۆ پۆستی وەزیری داد كراوە، یەكەمجار پێیان وتم چاوەڕێ بكە تا ئاگادار دەكرێیتەوە، دوای ماوەیەك تەلەفۆنم بۆ كرا وتیان كێشەكە چارەسەر كرا، ئیتر بەرەو پەرلەمان رۆیشتین، پێش پرۆسەی دەنگدان بینیم پەرلەمانتارەكانی یەكێتی زۆر چالاكانە دەسوڕانەوە و لەگەڵ ھەموو لایەنەكان قسەیان دەكرد، من ئەوكات وامزانی كە لەسەر رێككەوتن قسە دەكەن، بەڵام كە دەنگدان گەیشتە ناوی من حاڵەتێكی زۆر نامۆ بوو ھەرگیز بیرم لێ نەكردبووەوە، ژمارەیەكی زۆر كەم پەرلەمانتارەكان دەنگیان بەرز كردەوە، دوای كۆبوونەوەی پەرلەمان چەند پەرلەمانتارێكی عەرەب پێیان وتم لە دژی تۆ كاركراوە، بە كوتلەكان وتراوە دەنگم پێنەدەن".
عەبدولرەحمان مستەفا وتی "وەك كەسێكی بێ لایەن بۆ ئەو پۆستە كاندید كراوم، ھەمیشە خۆم بە كەسێكی بێ لایەن دەزانم و رێز لە ھەموو لایەنەكان دەگرم، بۆیە ئەو ھەڵوێستەم زۆر پێ سەیر بوو".
لە کۆتایدا وتیشی "لەئێستاوە من ھیچ پەیوەندییەكم بە قەوارەی هاوپەمانێتی کوردستانی نەماوە و باکەسێکی دیکە دیاری بکەن ئەگەر كاتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیار كرا".

https://www.facebook.com/abdulrahmanmustafa.fatah/videos/3830702160336697/