کوردستانی

ئاسانكاری بۆ دەوامی فەرمانبەران كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسانكاری بۆ  دەوامی فەرمانبەران كرا
مەودا میدیا-

بەپێی دوایین بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەینێ دووشەممە، دەست بە دەوامی ئاسایی دەكرێتەوە لە ناو فەرمانگەكان و شێوازو چۆنیەتی دەوامیش دیار كراوە.

دادگای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت " سەرجەم دادوەران و فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە كە سبەینێ دووشەممە 11ی ئایار، لە سەرجەم دادگاكانی سەربە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دەوامی فەرمییە و پێویستە هەموو دادوەران و فەرمانبەران لە كاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی ئامادەبن".

ئەوەشخراوەتەڕوو " هەر سبەینێ رێكارێكی گونجاو بۆ دەوامكردن كە بەشێوەیەك بێت كاریگەری نەكاتە سەر راییكردنی ئیشوكاری هاووڵاتیان دیاریدەكرێت، سەرەڕای رەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەكان".

بەپێی بڕیارێكی پێشتری پارێزگاری سلێمانی، فەرمانبەران لە رۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە دەوام دەكەن و بەپێی ژوورەكانی و فەرمانبەران شێوازی دەوام دیاریدەكرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان