کوردستانی
هەواڵێكی خۆش لە بەغداوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت، لێكتێگەشتنی باش هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدا و پێمان وایە ئەنجامی دڵخۆشكەری دەبێت و رێكدەكەوین.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە بارەی پرس و كێشەكانی نێوان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و بڕیارە لە داهاتووشدا بەردەوامبن".
ئەوەشی خستەڕوو "هەنگاو زۆر باشنراوە و لێكتێگەشتن لە نێوان هەردوولا هەیە لەسەر پرسی نەوت و شایستە داراییەكان و پێمان وایە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەنجامی باشی دەبێت".
پێشتر ئەوە بڵاوكرایەوە كە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوە و تەنیا ماوەتەوە سەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا.