کوردستانی
یەكێتی راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدالە دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوێكدا هاتووە "لەبارەی لامەركەزی ئیدارەی دەڵێت، بە بایەخەوە هەڵوەستەی جدی لەسەركردووە و ئێستاش داوا دەكەین هەرچی زووە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ڕاگەیەندراوێك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەكە؛
راگەیەنراوی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی (ی.ن.ك)
پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ (10/5/2020)، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی هاوسەرۆكان، لەشاری سلێمانی كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و بەتایبەتی ژیان و گوزەرانی دژواری هاوڵاتیانی كوردستان، كاروباری ئۆرگانەكان كرا.
لەسەر پرسی پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێی وابوو كۆبوونەوەی ڕۆژی (8/5/2020) لەپەرلەمانی كوردستان پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكدانی یەكریزی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان هێزەكانی پێكهێنەری پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی كوردستانیشی خستەژێر پرسیارەوە، بەتایبەتی تێوەگلاندنی كۆتای پێكهاتەكان لەپرسی زۆرینە و كەمینەی دیموكراسی دا، كە ئەمە بەتاڵكردنەوەی ناوەڕۆكی مافی پێكهاتەكانە لەجەوهەری بەشداری دیموكراسی و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان لەدامەزراوەی تەشریعیدا كە (ی.ن.ك) بڕوای پتەو و جێگیری هەیە بەو مافانە و پێداگریان لەسەر دەكات.
لەبەر رۆشنایی ئەو پێشهاتانەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان هەڵوێستی هاوبەش گەڵاڵە بكرێت بۆ رێگری كردن لە (ئینفیراد) و تاكڕەوی و بەكارهێنانی دامەزراوەیەكی دیموكراسی و نیشتمانی وەك پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبی.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، هەڵسەنگاندنی ئیجابی كرا بۆ ڕاپۆرتەكانی: تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم و وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و هەروەها راپۆرتی مەكتەبی پەیوەندییەكان لەسەر پەیوەندی كوردستانی و عێراقی و گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوە كران، سەركردایەتی راسپاردە و رێنمایی پێویستی پێدان بۆ ئەركەكانی داهاتوویان.
جێگای باسە بەشی زۆری كۆبوونەوە تەرخانكرا بۆ دۆخی بژێوی و گوزەرانی نالەباری هاوڵاتیانی كوردستان بەتایبەت لەهەلومەرجی دواكەوتنی مووچە و دەرهاویشتەكانی دوای پەتای (كۆرۆنا) و قۆناغی كەرەنتینەكردن كە بوونە ئەركی سەربار لەسەر ژیانی مووچەخۆران و توێژی كاسبكارانی كوردستان.
ئەنجومەنی سەركردایەتی وێڕای دەستخۆشی لە ئیدارەی خۆجێیی شارەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكانیان و خۆراگری هاوڵاتیان و پابەندبوونیان بەرێكارەكانی خۆپارێزی كە بوە هۆی تێپەڕاندنی تا رادەیەكی زۆری مەترسییەكانی پەتای (كۆرۆنا)، دووپاتیكردەوە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان شایستەی ژیانێكی باشترن، كە بارتەقای خۆڕاگری و پابەندبوونەكەیان بێت.
لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی سەركردایەتی بەبایەخەوە هەڵوەستەی جدی كرد لەسەر پرسی (لامەركەزییەتی ئیداری) هەروەك لەرێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و كارنامەی حكومەتی هەرێمیشدا هاتووە و ئێستایش بۆتە خواستێكی میللی و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا و پێویستە هەرچی زووە بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
(10) ی ئایاری 2020