کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی زەنگی مەترسیداری لێدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی زەنگی مەترسیداری لێدا

مەودا میدیا-

 وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،لە ھەندێك دەزگای میدیایی وا بڵاوکراوەتەوە گوایە مەترسی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کوردستان نەماوە بەڵام ئەوە بە تەواوی كۆتایی نەهاتووە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە " بۆ ھاوڵاتیان روونیدەکەینەوە کە لێکدانەوەیەکی جیاواز بۆ ئەم بابەتە کراوە، ئاماژە زانستییەکان تاوەکو ئێستاش ئەوە دەردەخەن کە ھەرچەندە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو خۆشبەختانە تۆمارکردنی تووشبووی نوێ نەبووە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی ئەم نەخۆشیە لە جیھان و وڵاتانی دەوروبەر و پارێزگاکانی تری عێراق ھێشتان مەترسی بڵاوبوونەوە ھەر بەردەوامە".

ئەوەشخراوەتەڕوو " هاوکات لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا نەخۆش لە نەخۆشخانەکان و بەرکەوتووان لە کەرەنتینەکان ھەر ماوە، بۆیە بەردەوام لە راگەیاندراوەکان جەخت لەسەر پابەندبوونی رێنماییەکانی تەندروستی لە شوێنە گشتیەکان و بڕیارەکانی خۆپارێزی لەلایەن وەزارەتەکانی ناوەخۆ و پەروەردە و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و گواستنەوە و گەیاندن دەکەینەوە، وە بەردەوامیش دەبین لە پشکنین و گەڕان بەدوای تووشبووان، جارێ ماوەی زیاتر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ئەو نەخۆشیە و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە".
ووتەبێژی

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان