کوردستانی
بەم بەیانییە تەرمی دوو هاوڵاتیی دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گوندێکی قەزای خانەقین چوار هاوڵاتی کورد لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رفێندران دوو لەو هاوڵاتییانە هەڵهاتن لەدەست چەکدارەکان و بەیانی ئەمڕۆش تەرمی دوو هاوڵاتییەکەی دیکە دۆزرایەوە.
بەپێێ ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، لە گوندی مێخاسی سەر بە قەزای خانەقین درەنگانی شەوی رابردوو چوار هاوڵاتی کورد لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رفێندران دوو لەو هاوڵاتییانە لەدەستیان هەڵهاتن و بەیانی ئەمڕۆش تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییەی دیکەشی لە نزیک گوندەکەیان دۆزرانەوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، گومان دەکرێت ئەو چەکدارانە سەر بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش بن کە ئەو کارەیان کردبێت تاوەکو ئێستاش هێزە ئەمنییەکان بەفەرمی هیچ زانیارییەکان بڵاونەکردووەتەوە.