کوردستانی
پارێزگاری هەولێر هۆشداری دەداتە خاوەن کار و هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر لە راگەیاندراوێکدا رێکار و رێنماییە نوێیەکانی کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و خاوەن کارەکان کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن ئەگەرنا سزا دەدرێن.
لە راگەیاندراوەکەی نوسینگەی پارێزگاری هەولێر هاتووە "رۆژی شەممە رێکەوتی 2020.5.9 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبۆوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە و کاردەکەن دەبێ پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لەکۆرۆنا، هەر شوێنێک پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دووەم/ هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بەهەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەبالغەکان و دەستکێش و دەمامک ببەستن.
سێیەم/ یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، قەدەغەیە وشوێنەکانیش بەداخراوی دەمێننەوە.