کوردستانی

هۆشداری دەدرێت لە داخستنی بەشێک لە نۆرینگە پزیشکییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێت لە داخستنی بەشێک لە نۆرینگە پزیشکییەکان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت داخستن و سزا دانی نۆرینگەکان بەپێ شوێن و جۆری دەرمانەکەی هەیەتی دەبێت و باس لەوەشدەکات ئەگەر نورینگەیەک زیاد لەو دەرمانەی بۆی دیاریکراوە بیفرۆشێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای وت "لیژنەی تایبەتمان هەیە بۆ سەردانیکردنی نۆرینگەکان و بەپێ یاسا و ئەو دەستەڵاتەی هەیەتی دەتوانێت نورینگە دابخات یان سزای بدات".

باس لەوەش دەکات "داخستن و سزادانی نۆرینگەکان بەپێ شوێن و یاسا دەبێت هەندێک نۆرینگە هەیە ئەگەر پزیشکی دەرمانسازی نەبێت دەکەوێتە سەر ئەو جۆرە دەرمانەی دەیفرۆشێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر نۆرینگەیەک زیاتر لەو جۆرە دەرمانانەی بۆی دیاری کراوە بیفرۆشێت و پزیشکی دەرمانسازی نەبێت و مۆڵەتی نەبێت سزادەدرێت و نورینگەی دادەخرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان