ئابووری

مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی لێدوانێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران، هەوڵدەدرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.

رۆژی چوارشەممە، 13ی ئایار، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی  هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حکومەت هەوڵی تەواوی داوە تا پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەتەکان و فەرمانبەران بۆ مانگی یەکی ساڵی  2020 دابەش بکات".

بەو پێیەبێت حکومەت دەیەوێت لە رۆژی 16 مانگەوە کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەکات تا رۆژی 23 ی مانگ لە ماوەی هەشت رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکات.

ئەو لێدوانەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە تا ئێستا مووچەی پێنج وەزارەت دابەشکراوە بۆ مانگی یەک و بەشی زۆری وەزارەتەکان مووچەیان وەرنەگرتووە کە لەناویاندا وەزارەتی پەروەردە هەیە.

هەروەها هەر رۆژی چوار شەممە تەواوی بەڕێوەبەرەکانی پەروەردە لە شاری سلێمانی هۆشداریاندا لەوەی تا سەرەتای مانگی داهاتوو ئەگەر دوو مووچە بەسەر یەکەوە وەرنەگرن دەرگای قوتابخانەکان دادەخەن و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ ئەنجام نادرێت.


Qaiwan
Qaiwan