ئابووری

هەواڵێك بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێك بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاودێری دۆخەكە دەكەن ئەگەر هاوردەكردنی بەنزین بەو شێوەیە بەردەوام بێت نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەوەی نرخی بەنزین زیاتر دابەزێت چاوەڕێی دۆخەكە دەكەین بزانین بەكوێ دەكات، ئێستا رۆژانە بڕێكی زۆر لە بەنزین هاوردەی سلێمانی دەكرێت و زۆرترین هاوردەش لە ئێرانەوەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا هاوردە زۆر بێت و خواستی كەم هەبێت، نرخی بەنزین زیاتر هەرزان دەبێت لەوەی ئێستا هەیە".

ئێستا یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 450 دینارە، جۆری محەسەن 550 دینارەو سۆپەریش بە 625 دینارە.
Qaiwan
Qaiwan