جیهانی
وادەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن لەلایەن سعودیەوە ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مولهم بن محەمەد هیندی، ئەندامی عەرەبی زانستی فەلەکی و فەزای سعودیە وادەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن ئاشکرا دەکات و دەڵێت "دەبێت چاودێری مانگ بکرێت".
رۆژنامەی "البیان" لە زاری مولهم بن محەمەد هیندی بڵاویکردووەتەوە "بۆ ئەوەی مەرجەکانی بینینی هیلال فەراهەم بێت، پێویستە هیلال پێش خۆرئاوابوون دەربکەوێت، هەروەها ئاوابوونی مانگیش بکەوێتە دوای خۆرئاوابوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی ئەژمارە فەلەکییەکانمان دەرکەوتنی هیلالی جەژن لە کاتژمێر 8:39 خولەکی ئێوارە دەبێت لە رۆژی 22ی ئایار لە دوای خۆر ئاوابوون لە هەموو ناوچەکانی شانشینی عەرەبی سعودیە".
بەڵام بەپێی ئەو هەژمارە بێت کە ماڵپەڕی گۆگڵ بڵاویکردووەتەوە رۆژی 23 مانگ کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژ 24ی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.