جیهانی
ئەمریکا لەبارەی کۆرۆناوە هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئەمریکا تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینێكی نوێ کراوە بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لەسەر شەش مەیمون تاقیکراوەتەوە و ئەنجامی تاقیکردنەوەکە دڵخۆشکەر بووە، توێژەران سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا لەلایەن توێژەرانی حکومەت لە پەیمانگەی نیشتمانی تەندروستی و زانکۆی ئۆکسفۆر ئەنجامدراوە، بە تاقیکردنەوەیەک لەسەر شەش مەیمون دوای ئەوەی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ڤایرۆسی سارس کۆڤ-2 " SARS-CoV-2"هەبووە، کەمترین بڕی ڤایرۆسەکە لە سییەکانیان هەبووە.
توێژەرەکان ئاشکرایان کردووە "ڤاکسینەکە توانیویەتی ئاژەڵەکان لە دژی ڤایرۆسەکە و دروستبوونی هەوکردنی سییەکان بپارێزێت، ئەمەش دەبێتە هیوایەک بۆ توێژەرەکان".