جیهانی
بەهۆی رێگریكردن لە هاوسەرگیرییان، كچ و كوڕێك خۆیان خنكاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خۆکوشتنی کچ و کوڕێک لە هەرێمی تەتوان لە مەغریب شەقامی ئەو وڵاتەی هەژاندووە بەتایبەت دوای ئەوەی دەرکەوت کچەکە پاکیزەیی خۆی لەدەست نەداوە.
کاتیک بینرا جەستەی هەردووکیان بەدارێکەوە هەڵواسرابوو، سەرەتا گومان کرا کە کوژرابن، بەڵام پاش لێکۆڵینەوەی پزیشکی دەرکەوت جێگەی توندوتیژی یان ئازاردان بە جەستەیانەوە نییە، بەڵکو کارەکەیان خۆکوژی بووە.
دوای رووداوەكە و بەدواداچوون بۆی وا بڵاوكراوەتەوە گوایە کچەکە پەیوەندیی ناشەرعی ئەنجامدابێت لەگەڵ ئەو کوڕە و بەوهۆیەوە پەردەی کچینی لەدەستدا بێت، بەڵام دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوت بە کچینی ماوەتەوە.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە كە ئاڕتی روسی پشتی پێبەستووە کوڕەکە تەمەنی 18 ساڵ بووە و کچەکەش تەمەنی 14 ساڵ بووە و پەیوەندیی خۆشەویستیان هەبووە و باوکی کچەکە ناڕازی بووە بەو پەیوەندییە هەرچەندە ئامانجیان لەو پەیوەندییە هاوسەرگیری بووە، بەڵام باوکی کچەکە بە هەموو شێوەیەک ئەو هاوسەرگیرییەی رەتکردووەتەوە.