جیهانی

تورکیا.. ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا.. ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا هەزار و 708 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
 
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 38 هەزار و 565 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامداوە و هەزار و 708 تووشبووی دیکە تۆمارکراون، کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتووەتە 146 هەزار و 457  کەس. 

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "دوو هەزار و 103 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و بە گشتی 106 هەزار و 133 کەس چارەسەرکراون، هەروەها 48 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ  چوار هەزار و 55 کەس بەرزبووەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان