جیهانی

پۆمپیۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆمپیۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند خەڵکی ئێران مافی خۆیەتی پرسە بۆ ئەو قوربانییانە دابنێت کە لەلایەن خامنەییەوە کوژراون.
 
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکیدا نوسیویەتی ''خەڵکی ئێران مافی ئەوەیان هەیە پرسە بۆ ئەو هەزار و 500 قوربانییە دابنێن کە لەلایەن خامنەییەوە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژران".

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە "دەسەڵاتدارانی ئێران لە خەڵکەکەی خۆی دەترسێت".
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە ''رژێمی ئێران جارێکی دیکە دەستیکردووەتەوە بە تووندوتیژی دژی خەڵکەکە و ئینتەرنێتی داخستووە".
Qaiwan
Qaiwan