جیهانی

تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران 120 هەزار کەسی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران 120 هەزار کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایدەگەیەنێت له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 806 كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە 120 هەزار کەسی تێپەڕاند.

كیانووش جیهانپوور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاشکرای کرد "له‌ ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 806 كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 120 هه‌زارو 198 كه‌س".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئەوەشی خستەڕوو "هەر لە 24 کاتژمێری رابردوودا 6 هه‌زار و 988 كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ مردوون، هەروەها‌ 94 هه‌زار و 464 كه‌سی تووشبووش لە ڤایرۆسەکە چاكبوونه‌ته‌وه"‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد