ئابووری

پارە لە میوەفرۆشانی سەر شەقامەكان وەردەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارە لە میوەفرۆشانی سەر شەقامەكان وەردەگیرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەسانێك دەستیان كردووە بە وەرگرتنی پارە لە میوەفرۆشەكانی سەر شەقام و ئەوەش رێگەپێدراو نییە و نایاساییە.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەكە دەستكراوە بە وەرگرتنی پارە لەو میوە فرۆشانەی كە لەسەر شەقامەكان میوە دەفرۆشن بە ئۆتۆمبێل، یان هەندێكیان كەپریان هەڵكردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو پارەیە گوایە لەبری شوێنەكەیە لێیان وەردەگیرێت، ئەگەر ئەو پارەیە بە پسوڵەی تایبەتی نەبوو، با هیچ كەس و میوەفرۆشێك پێوەی پابەند نەبێت و لە هەر حاڵەتێكیشدا با ئاگادارمان بكەنەوە".

هەروەها وتی "وەرگرتنی پارە پێچەوانەی بنەما یاساییەكانەو داواكارین هیچ كەسبكارێك پارە نەداتە هیچ كەس و لایەنێك".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان