ئابووری
هەواڵێكی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان دیاریكرد و وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش رایدەگەیەنێت، بڕی وەرگرتنی گەنم بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بووە.
سەردار قوربانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان دیاریكردووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو بڕەكەی زیاتر كردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ساڵی ڕابردوو بۆ هەموو هەرێمی كوردستان 320 هەزار تەن وەرگیرا، ئەمساڵ بۆ 360 هەزار تەن زیادی كردووە".
وتیشی "نرخی گەنمی پلە یەك بە 560 هەزار دینارەو پلە دوو 480 هەزار دینارەو پلە سێ 420 هەزار دینارە".

بیروڕا