ئابووری
بڵاوبوونەوەی پارەى مووچە هەرای ناوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو وێنانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، ئەو پارەیەی كە بۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشكراوە، هی مانگی شوباتی ئەمساڵەو حكومەت لە مانگی ئایار دابەشی دەكات.
بەپێی وێنەكان، مووچەی وەزارەتی پەروەردە كە ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی كراوە، پارەكەی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە بەغداوە گەیشتوەتە هەرێمی كوردستان و حكومەت ئیستا بەسەر مووچەخۆران دابەشی دەكات.
فەرمانبەران و مامۆستایان نیگەرانی ئەوە دەردەبڕن كە ئەو پارەیە هی مانگی دووی ئەمساڵە بە دەست حكومەتی هەرێم گەیشتووە، بەڵام ئەوان لە مووچەی مانگی پێنج خەرجیان كردووە.