ئابووری

حكومەت لە قەرزی هاوڵاتیان خۆش دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەت لە قەرزی هاوڵاتیان خۆش دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی قەرزی بچوكی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دواخستنی پارەی قیستی سەرجەم سودمەندبوانی قەرزی بچوك،هەروەها لە سەدا 50 لەو كەسانە خۆش دەبێت كە قەرزیان وەرگرتووە و كۆچی دواییان كردووە ئەگەر بێت و بە یەكجار قەرزەكە بگێڕنەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "دواخستنی وەرگرتنەوەی پارەی قیستی سەرجەم سودمەندبووانی پرۆژەی قەرزی بچوك لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی كە هاتوەتە پێشەوە".

هەروەها نوسراوێك كراوە لە بارەی لێخۆشبوونی لە سەدا 50ی ئەو بڕە پارەیە كە ماوە بگەڕێتەوە لەو كەسانەی كە كۆچی دواییان كردووە بەمەرجێك بە یەكجار پارەكە بگەڕێننەوە؟

Qaiwan
Qaiwan