جیهانی

دۆناڵد ترەمپ لە ترسی كۆرۆنا ئەم جۆرە دەرمانە بەكاردەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆناڵد ترەمپ لە ترسی كۆرۆنا ئەم جۆرە دەرمانە بەكاردەهێنێت
مەودا میدیا-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند دوو هەفتە زیاترە دەرمانێك بەكاردەهێنێت بۆ بەرگریكردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەشی وتووە كە بەڵگەی زانستیشی نییە دەرمانەكە سوودی بۆی هەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند "من دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین بەكاردەهێنم بۆ تووشنەبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێموایە زۆرباشە و زۆر كەسیش سوودی لی بینیوە".

سەبارەت بە زیانەكانی ئەو دەرمانە ئەگەر بۆ نەخۆشی مەلاریا بەكارنەهێنرێت، سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت "پێموایە سوودی زۆری هەیە، خۆ ئەگەر سوودیشی نەبوو، ئەوا دڵنیام زیانی نییە".






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان