کوردستانی
سەرۆکایەتی یەکێتی: درێژە بە دوایين هەنگاوی مام جەلال و کاک نەوشیروان دەدەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری پێشوو و كۆچكردووی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت "یەكێتی هەمیشە بە چاوی وەفادارییەوە دەڕوانێتە خەباتی كاك نەوشیروان".
لە پەیامێكدا بە ناوی سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتووە" ئەمڕۆ سێشەممە، سێ ساڵ بەسەر ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌یه‌كی قاره‌مانی كوردستانه، له‌م یاده‌دا سەری رێز و وەفا بۆ هزر و خه‌بات و قەڵەمی نیشتمانپەروەرێك دادەنەوێنین، کە بەدەم رێگای سه‌خت و دووری تێكۆشانه‌وه، گوڵچنی كولتوور و ئەدەب و مێژووی شۆڕشی کوردستانی کردووە، دوای خۆیشی، گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی، میژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی، و زمانه‌وانی بۆ جێهێشتووین".
هەروەها "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌میشه به چاوی وه‌فادارییه‌وه ده‌ڕوانێته خه‌باتی كاك نه‌وشیروان و هه‌ڤاڵه‌كانی له‌ناو یه‌كێتی، كه له پێناو ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و مافی چاره‌ی خۆنووسیندا، شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردستانیان هه‌ڵگیرساند، ئه‌مڕۆ و نزیك به نیو سه‌ده دوای ئه‌و رۆژگاره، كوردستان له هه‌مووكات زیاتر پێویستی به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی مام جه‌لال و راشكاویی كاك نه‌وشیروانه و جێگه‌ی خاڵیی ئه‌م دوو هاوڕێیه‌ی خه‌بات، به روونی له تانوپۆی كورده‌واریدا هه‌ستی پێده‌كریت".
باس لەوەش كراوە "له یادمانه دوا هه‌نگاوی سیاسیی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان، كاركردن بووه بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆران، ئه‌مڕۆ ئێمه دریژه‌دان به‌و هه‌نگاوه، به ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی خۆمان ده‌زانین و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین به‌و هیوایه‌ی یەکخستنی ریزەکانمان لە پێناو خزمەتکردنی شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان، رۆحی ئه‌وان و سەرجەم شەهید و تێكۆشه‌رانی ئه‌م رێبازه ئاسووده بكات".