ئابووری

كاتی پێدانی كارەبای موەلیدەكان گۆڕدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتی پێدانی كارەبای موەلیدەكان گۆڕدرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی كاتی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكانی ناو شاری سلێمانی گۆڕی و لە ئەمڕۆوە هەركات كارەبای نیشتمانی بڕا،  دەبێت ئەوان كارەبا هەڵبكەن.

لە ئاگادارییەكدا هاتووە "ئاگاداری موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شار سلێمانی دەکەینەوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماو پێویستی بوونی کارەبای بەردەوام،لە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایار، بەرنامەی کارکردنیان دەبێت بە ۲٤ کاتژمێری و هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کارەبا بدەن".

باس لەوەشكراوە "ئەو بەرنامە نوێیەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan