کوردستانی

پەرلەمانتارێكی پارتی: هاوڵاتیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان بكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێكی پارتی: هاوڵاتیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان بكەن
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی مامۆستایان لە دهۆک رایگەیاند، سەرەڕای تێبینی و زانیاری دروست لە دەستوەردانی حزبی و ئاراستەکردنی کادری هەندێک حزب و لایەن و هێنانیان لە قەزا و ناحییەکانەوە بۆ ناو دهۆک و باس لەوەشدەکات هیچ لێدوانێکم بۆ میدیا نەداوە لەبارەی خۆپێشاندان و دژایەتی ئەم مافە ئاساییە.

پێشەوا هەورامانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانی مامۆستایانی لە شاری دهۆک کە چەند رۆژێک لەمەوبەر روویدا دەڵێت "خۆپێشاندان کردەیەکی زۆر ئاساییەو گلەیی لەکەس نییە کە داوای مافی خۆی بکات تا ئەو کاتەی حزبە سیاسییەکان نەکەونە سەر ئەم شەپۆلەو دەستی نەشازییان تێی وەرنەدەن"

دەشڵێت "سەرەڕای تێبینی و زانیاری دروست لە دەستوەردانی حزبی و ئاراستەکردنی کادری هەندێک حزب و لایەن وهێنانیان لە قەزاو ناحییەکانەوە بۆ ناو دهۆک".

ئاماژەبەشدەکات "هیچ لێدوانێکم بۆ میدیا نەداوە لەبارەی خۆپێشاندان و دژایەتی ئەم مافە ئاساییەو هەندێک شت بڵاوکراوەتەوە بەناوی من دروستکراوە بە ئامانج".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال