کوردستانی

پشووی رۆژانی جەژن دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشووی رۆژانی جەژن دیاریكرا
مەودا میدیا-

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی پێنج رۆژ پشوو لە سەرجەم دام و دەزگاكانی خۆی رادەگەیەنێت و لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.

بەپێی دوایین لێكدانەوەكان، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، كە دەكاتە 24ی ئایار، یەكەم رۆژی جەژن دەبێت و بەو هۆیەوە حكومەتی هەرێم لە رۆژی شەممەوە دەیكات بە پشوو تا رۆژی شەممەی داهاتوو.

بەوپێیە تەواوی هەفتەی داهاتوو پشوو دەبێت لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان  و بەشێك لەو پشووەش وەك خۆپارێزییەك دەبێت لەو دۆخەی ئێستا تا هاوڵاتیان و فەرمانبەران لە دایرەكان بەریەككەوتنیان نەبێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان