کوردستانی
گەنجێك 19 هەزار دۆلارى لە نەنكی دزيووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕی 19 هەزار دۆلار واتە 190 وەرەقەی لە نەنكی خۆی دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە "هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركرد كە پارەی لێبراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و چونی تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و نەهێشتنی تاوان بۆ ماڵی سكاڵاكار پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دادوەری لێكۆڵینەوەی نەهێشتنی تاوان بڕیاری دا بە دۆزینەوەی تۆمەتبار و دەستگیركردنی بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی".
باس لەوەشكراوە "دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار (ن ، أ، خ) لەدایكبووی 1995 ی دانیشتوی شاری سلێمانی كە كوڕەزای سكاڵاكارە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و توانرا بڕی (10هەزار ) دۆلار دەستیبەسەردابگیرێت كە شاردبویەوە و باقی پارەكەشی بۆخۆی سەرف كردووە".
تۆمەتبار كە چەند جارێك و بەناوی سەردانیكردن چۆتە ماڵی نەنكی و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بڕی 19هەزار دۆلاری ئەمریكی دزیووە.