کوردستانی

رێبوار كەریم وەلی: قەڵاكەی پارتی مەحكەم نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبوار كەریم وەلی: قەڵاكەی پارتی مەحكەم نییە
مەودا میدیا-

نووسەرێكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت پارتی بەو هەموو نفوز و دەسەڵاتەیەوە نەیتوانیوە لە سلێمانی بەرەیەك دروستبكات، بەڵام یەكێتی لە بادینان توانیویەتی ببێتە خاوەن بەرەیەكی ناڕەزایی.

رێبوار كەریم وەلی، رۆژنامەنووسی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتارێكدا بەناونیشانی "بە سلێمانی كردنی دهۆك" رەخنەی توندی لە پارێزگاری دهۆك گرتووە سەبارەت بە قسەكردنی لەسەر خۆپیشاندانەكەی دهۆك و دەڵێت پێدەچێت جەنابی پارێزگار یاسای هەڵبژاردنەكانی نەخوێندبێتەوە".

رێبوار كەریم وەلی ئەوەش دەڵێت " سەیر لەوەدایە كە قەت پارتی بەو هەموو نفوز و رابردووەی لە سلێمانی نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی بەرەیەكی ناڕازی لەو دەڤەرە، كەچی یەكێتی دەتوانێ لە بادینان ئەوە بكات، كەواتا قەڵاكە مەحكەم نییە، وەك چۆن هەموو سۆرانییەك یەكێتی نییە، مانای وایە هەموو بادینییەكیش پارتی نییە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال