کوردستانی

بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، تا رێككەوتن لەگەڵ كابینەی نوێی عیراق نەكرێت بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نانێرێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەبەرئەوەی ئێستا نوێنەرانی كورد لە بەغدا نین و هەمووان لە هەرێمی كوردستانین، قسەمان لەگەڵ وەزیری نوێی دارایی عیراق نەكردووە لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو شاندانەی كە پێشتر سەردانی بەغدایان كرد، لەگەڵ حكومەتی پێشووتر گفتوگۆیان كردووە و ئێستا حكومەتێكی نوێ هاتووەتە سەر دەسەڵات، دەبێت لەگەڵ كابینەی نوێ گفتوگۆ بكرێن".

باسی لەوەشكرد "تا گفتوگۆ نەكرێت و رێككەوتن نەكرێت، بە ئاسانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە ناكرێت لە لایەن بەغداوە، بەغداش دەیەوێت بە خەڵكی خۆی بڵێت كە لەگەڵ هەرێم لەسەر ئەوە رێككەوتون بۆیە مووچە دەنێرن، بەڵام ئێستا هیچ لە ئارا نییە". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال