کوردستانی

سزای ئەو شۆفێرانە دیاریكرا كە لە قەدەغەی هاتووچۆ ئۆتۆمبێل لێ دەخوڕن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزای ئەو شۆفێرانە دیاریكرا كە لە قەدەغەی هاتووچۆ ئۆتۆمبێل لێ دەخوڕن
مەودا میدیا-

بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی لە كاتی قەدەغەی هاتووچۆ ئۆتۆمبێل لێ دەخوڕن سزای ماددی دەدرێن.

بەپێی بریارەكە "ئەگەر شۆفێر لە ماوەی 72 كاتژمێری قەدەغەی هاتووچۆ سەرپێچی كرد و ئۆتۆمبێلی بەكارهێنا لە جاری یەكەم بڕی 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێت".

هەروەها "بۆ جاری دووەم، بڕی غەرامەكە 300 هەزار دینار دەبێت و ئۆتۆمبێلەكەش بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەستی بەسەردا دەگیرێت".

شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بۆ ماوەی 72 كاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزان.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال