جیهانی
ترەمپ هەڕەشە لە رێکخراوێکی جیهانی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا نوسراوێکی هەڕەشە ئامێزی بۆ تێدۆرۆس ئەدهانوم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ناردووە و رایدەگەیەنێت دڵی بە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی خۆش نییە، چونکە بوکەڵەیەکە بەدەستی چینەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە توویتێکدا کە وێنەی ئەو نوسراوی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ بەڕێوبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناردووە رایدەگەیەنێت"ئەگەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی چاکسازیی گەورە لەماوەی 30 رۆژی داهاتوودا نەکات، ئەوا راگرتنی پارەدارکردنی کاتییەکەم، ئەگەر هەر بەردەوام بێت دەکەمە هەمیشەیی و دووبارە چاو بە ئەندامیێتییمان لەو رێکخراوە دەخشێنمەوە".
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو "دڵم بە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی خۆش نییە، چونکە بوکەڵەیەکە بەدەستی چینەوە".

ئاماژە بەوەشدەکات "روونە، کە هەنگاوە هەڵە دووبارەکانی تۆ و رێکخراوەکەتان بۆ وەڵامدانەوەی پەتاکە، زۆر لەسەر جیهان کەوت، تاکە رێگە کە پێویستە رێکخراوەکە پەیڕەوی بکات ئەوەیە: بیسەلمێنێت سەربەخۆیە و کاریگەریی چینی بەسەرەوە نییە".