جیهانی
بکوژانی کوژراوەکەی شەوی رابردووی کەلار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار کەسێک بە چەقۆ کوژرا و تۆمەتبارەکان هەڵهاتن، دواتر پۆلیس توانی دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات و کە یەکێکیان برازای کوژراوەکەوەیە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار کەسێک بە چەقۆ کوژرا و تۆمەتبارەکان هەڵهاتن، دواتر پۆلیس توانی دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات و کە یەکێکیان برازای کوژراوەکەوەیە.
مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەچەقۆ کوژرا، دوای لێکۆڵینەوە پۆلیس دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان برازای کوژراوەکەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەکەدا نا کەپێکەوە ئەوتاوانەیان ئەنجامداوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".