جیهانی

تورکیا.. لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا.. لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا هەزار و 22 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
 
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 25 هەزار و 382 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامداوە و هەزار و 22 تووشبووی دیکە تۆمارکراون، کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتووەتە 151 هەزار و 615  کەس. 

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "هەزار و 318 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و بە گشتی 112 هەزار و 895 کەس چارەسەرکراون، هەروەها 28 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ  چوار هەزار و 199 کەس بەرزبووەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان