جیهانی
سعودیە پێشەنگی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سعودیە بە یەکێک لەو وڵاتانە هەژماردەکرێت بودجەی وڵاتەکەی جیاواز خەرج دەکات لە بوودجەی گشتیی 2016 تا 2020 ـی سعودیەدا بە هێندەی خەرجیی کەرتەکانی فێرکردن و تەندروستی پارە بۆ کەرتی سەربازیی تەرخانکراوە و ئەمریکا بە سەرچاوەیەکی گرنگی فرۆشتنی چەک بە سعودیە دادەندرێت
خەرجیی سەربازیی سعودیە گەیشتووەتە 273 ملیار دۆلار، کەچی خەرجیی کەرتی فێرکردن لەو ماوەیە گەیشتووەتە 271 ملیار دۆلار و خەرجیی کەرتی تەندروستییش گەیشتووەتە 202 ملیار دۆلار.
یەکێک لەو هۆیانەی کە سعودیە بۆ ئەو بودجە زۆرەی خەرجکردووە ئئەوەیە لە مانگی ئاداری 2015وە ھاوپەیمانێتیی عەرەبی بە رابەرایەتیی سعودیە لە رووبەڕووبوونەوەی حووسییەكاندا پاڵپشتی لە ھێزەكانی سەر بە حكومەتی یەمەن کرد.
دۆناڵد ترەمپ دوای بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا لە ئایاری 2017دا لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ دەرەوە سەردانی شاری ریازی کرد کە ژمارەیەک گرێبەستی تایبەت بە فرۆشتنی چەکی بە بەهای 110 ملیار دۆلار لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە واژۆکرد.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردەوە حکوومەتی سعودیە بە رێژەی 18%ی لە بوودجەی گشتیی 2020 بۆ خەرجیی سەربازی تەرخانکردووە کە دەکاتە 48 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو، بە رێژەی 5% کەمی کردووە, لە بوودجەی گشتیی 2019دا حکومەتی سعودیە 51 ملیار دۆلاری بۆ خەرجیی سەربازی تەرخانکردبوو.
لە بودجەی گشتیی 2016ـەوە تا 2020 سعودیە لەگەڵ چوونە نێو جەنگی دژ بە حووسییەکان لە یەمەن بە هێندەی خەرجیی کەرتەکانی فێرکردن و تەندروستی خەرجی بۆ کەرتی سەربازی تەرخانکردووە کە گەیشتووەتە 273 ملیار دۆلار، هەروەها سعودیە بەیەکێک لەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژماردەکرێت کە زۆرترین بودجەی وڵاتەکەی لەکەرتی سەربازیدا خەرجدەکات.