جیهانی
کۆرۆنا جیهانی دابەشکرد بۆ دوو قۆناغ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - هەڵمەت هۆشیار
لەسەرەتای سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید 19" لە جیهاندا جۆریك لە تێڕوانینی نوێ پەیدا بوو بۆ مامەڵەكردن و پەیوەندی لەگەڵ یەكدی، تیڕوانینی ئەوەی سەرباری جیاوازی سنور و رەنگ و نەتەوە و ئاین ... هتد كەچی هەموو لە نێو كەشتی زەویداین و لەبەردەم هەرەشەی سروشتداین، سرووشت كارێكی كردووە سنوور نەمێنیت, ئاین ببێتە بابەتیكی تاكەكەسی و نەتەوە و رەنگ و رەگەز كاڵ ببنەوە.
هاوهەڵوێستی سیاسییەكان
دواجار كۆڤید 19 هەموو سیاسییەكانی كۆدەنگ و هاوهەڵوێست كرد و لەسەر خاڵێك كۆك بوون ئەویش ( مرۆڤایەتی لە مەترسیدایە) سەرباری جیاوازیی توندی و گەورەیی زیانەكان لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە بەڵام هیچ كەسێك بوێری ئەوەی نەبوو بڵێت: (نەتەوەكەم) یان (ئاینەكەم) یاخود (نەژادم) لەبەردەم هەرەشەدایە، هەموو دەیانگووت: (مرۆڤ) .
مرۆڤ بۆیە سەنتەری كاركردن بە بێ جیاوازی, پاراستنی وەچەی مرۆڤایەتی ئەركی سەرەكی و لە پێشینەی هەمووان بوو, ئەمە بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرە ئەگەر (سیاسەت و تەماحی ئابووری) ریگە بدات هەموو نەتەوەكان لەسەر (كەشتی زەوی) بە ئارامی دەژین و چارەنووسێكی هاوبەشیان دەبێت...
سەرباری دڵرەقییەكەی, بەڵام سرووشت سەخی و دڵكراوەیە و سەرچاوەكانی هێندە فرە و جۆراو جۆرن دەكرێت وینای ئەوە بكریت كەسیك لە هیچ كوچەیەكی جیهاندا بەبرسێتی سەرنانێتەوە.
نهێنی سرووشت
کۆرۆنا زەنگێك بوو رایچەڵەكاندین و پێیووتین: سیستەمی تەندروستی هەرچەند پێشەكەوتوو بێت و ئابووری ووڵات چەند بەهێز بێت و زانست هەرچەند پێشكەوتوو بێت هێشتا سرووشت پڕە لە نهێنی و لە هەر ئان و ساتێكدا بێت پەرەجووی (معجزەی) خۆیمان پیشان دەدات و هەموومان شۆك دەكات.
دابەش بوونی جیهان بۆ دوو قۆناغ
كۆڤید19 وڵاتانی خستە بەردەم بەرپرسیارێتی نوێوە دەكرێت بڵێین: رەنگە رەهەندنَكی دیكەی جیهانی بێنێتە ئاراوە و جیهان بۆ دوو قۆناغ دابەشبكات، قۆناغی پێش كۆرۆنا و قۆناغی پاش كۆرۆنا (پۆست كۆرۆنا) رەنگە ئەمە وابكات كەرەستە و دەرمانی پزیشكی لە رووی ئابوورییەوە بكەونە كێبڕكێی پترۆڵ و بازرگانی چەك.
کۆرۆنا بە رادەیەك كاریگەری لەسەر ئابووری وولاتان جێهێشتووە زۆرێك لە ووڵاتان لە گەڵاڵەكردنی بیرۆكەی لێبووردنی گشتین بۆ زۆرێك لەبەندییەكان چونكە پێدەچێت لە ئایندەدە دەنگی نارازیی لە وولاتان بە ئاراستەی توندكردنی سنوورەكان بەرز بێتەوە بەمەش زۆرێك لە وڵاتا دووچاری قەیرانی دەستی كار بن و رەنگە باشترین چارەسەری خێراش بۆ ئەو دۆخە لێخۆشبوون بێت لە هەموو ئەوانەی (كاری رەش دەكەن).
هەموو ئەگەرەكان كراوەن و لە ئایندەدا دەرهاویشتەكانی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا زیاتر بە دیار دەكەون, چونكە كۆرۆنا لە دەرەوەی هەموو پلان و بیركردنەوەیەك گورزی خۆی لە جیهان و سیاسەتی جیهانی و ئابووری جیهانی وەشاند.