عیراقی
بڕیاری کەمکردنەوە و پاشەکەوتکردنی مووچە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زیری دارایی عیراق میکانیزمەکانی كه‌مكردنه‌وه‌كه و پاشه‌كه‌وتكردنی مووچەی ئاشکرا کرد، هەروەها ئەو توێژ و فەرمانبەرانەی ئاشکرا کرد کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە و راشیگەیاند حكومه‌تی عێراق ئه‌وله‌ویه‌ت به چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌دات.
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عیراق لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئەلعیراقییە رایگەیاند "بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه پله باڵان و نیوه‌ی بودجه بۆ مووچه‌كانیان ده‌ڕوات".

ئاماژەی بەوەشکرد "حكومه‌تی عیراق ئه‌وله‌ویه‌ت به چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌دات و پاشه‌كه‌وت له مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك و خانه‌نشینێك ناكرێت، كه مووچه‌كانیان له 500 هه‌زار به‌ره‌و خواره‌وه‌ن".
ئەوەشی خستەڕوو "هه‌وڵ ده‌ده‌ین توێژی نزیك له پله 5 كه‌مترین زیانیان له بڕیاره‌كه پێ بگات و ئه‌و بڕه‌ش كه لێیان ده‌گێڕینه‌وه، به پاشه‌كه‌فت بۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ین و بۆیان ده‌یخه‌ینه سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی یان نیشته‌جێبوون و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی".
هه‌روه‌ها عەللاوی وتی "هه‌ڵه‌ی زۆر له نه‌خشه‌سازی و پلانڕێژی بودجه‌ی عیراقدا هه‌یه و ره‌هه‌ندی ئابووری و واقعی له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زیاتر ده‌خرێته سه‌ر و كێشه‌ی گه‌وره‌ی بوودجه به‌هۆی مووچه و ده‌رماڵه و ئه‌و نه‌فه‌قاتانه‌ی ده‌وڵه‌ته، كه په‌یوه‌ستن به شایسته یاساییه‌كان، كه یاسایان بۆ ده‌رده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دارایی بكرێته‌وه".
وتیشی "نابێت چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته پشت به توانا خودییه‌كان ببه‌ستین، به‌وه‌ی كه بڕبڕه‌ی پشتی ئابوورییه".
وەزیری دارایی عیراق ئاشکراشی کرد "چارەسەری ئەم دۆخەی ئێستای عیراق هەیە لەگەڵ ئەوەی هەڵەی سەرەکی کراوە لە پەیکەری ئابووریی عیراق، هەروەها هەندێک دامەزراوە تاوەکو ئێستا بە دروستی ماونەتەوە وەک بانکی ناوەندی کە یەدەگەکەی دەگاتە 65 ملیار دۆلار".